دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیویەک کە تێدا عوسمان بایدەمیر ئەندام پاڕلمانی پارتی دێموکراتی گەلان(هەدەپە) لە وڵامی پرسیاری تەوساویی جێگرسەرۆکی پارلمانی تورکیە لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆی تلەفیزیۆنی ، کە دەپرسێ کوردستان کوێیەو دەڵێ: لە دڵماندایە!
ئەو هەڵوێستە بەسۆز و بوێرانە لە توڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆر لێکەوتەوەو بە شێوەی بەرفراوان بڵاوکرایەوە.
بەشێک لە کاربەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی هەڵوێستی بایدەمیر وەکوو پاڕلمانتارێک لە گەڵ کەمتەرخەمیی هێندێک نوێنەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەجلیس بەراوەردیان کردوەو ، بۆ بەبیانۆی ڕەخنەگرتن لە هێندێک نوێنەری کورد لە مەجلیس کە نەتەنیا لە خەمی میللەتی خۆیاندا نین بەڵکوو بۆ خوشخزمەتی زیاتربە حکومەتی ناوەندی، پشتیان لە خەڵکی خۆیان کردووە.
شایانی باسە بە هۆی ناوهێنانی کوردستان لە پاڕلمانی تورکیە، عوسمان بایدەمیر بە پەسندکراوی نوێنەرانی دوو پارتی داد و گەشەپێدان و نەتەوەخوازەکان (مەهەپە) بە رێگەنەدان بۆ بەشداری کردنی ئەو نوێنەر کورد، لە دوو کۆبوونەوەی پارلمان و هەڕوەها کەمکردنی دوو لە سێ حقووقی مانگانەی سزا درا.
بایدەمێر لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە نوێنەری خەڵکی کوردەو خوازیاری ئەوەیە کە لە ڕیگای دیالۆگ کێشەی کوردی باکوور و دەوڵەتی ناوەندی چارەسەر ببێ.
جێی وەبیرهێنانەوەیە سەرەڕای هێندێک کراوەیی سیاسی بە نیسبەت ١٥ساڵی رابردوو لە وڵاتی تورکیە، بەڵام هێشتاکە ناوهێنانی کوردستان کە زیاتر لە ٢٠پارێزگای دەگرێتەوە لە پاڕلمان تورکیە و دامودەزگا حکومییەکان قەدەغەیە.
لە پێوەندی لەگەڵ هەڵوێستی ئازایانە بایدەمیر، بەشێک لە رەخنەگرانی رۆژهەڵاتی بەبەرز نرخاندنی هەڵوێستی بوێرانەی عوسمان بایدەمیر، ڕاشکاوانە گلەیی و گازەندەی خۆیانیان ئاراستە قسیم عوسمانی نوێنەری شاری بۆکان کردوەو کە لە ماوەێ چەند مانگی ڕابردوودا بە هۆی قسە و هەڵوێستی نابەرپرسانەی بۆتە هۆی دڵگرانی و تۆڕەیی خەڵکی کورد و لەو بارەوە ڕەخنەی زۆری هاتووتەوە سەر.