به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕێژیم ٢ كۆڵبه‌ر له مه‌ریوان برینداربوون و چه‌ندین ئه‌سب و وڵاغی كاسبكاران له سه‌رده‌شت كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كاسبكار و كۆڵبه‌ری كورد كردووه و له ئاكامدا ٢ كه‌س به ناوه‌كانی ئیسحاق حه‌بیبی و سه‌روه‌ر محه‌ممه‌دی له ناوچه‌ی نێوان سیاناو و مه‌ریوان به سه‌ختی بریندار بوون و به خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سنه گواستراونه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئیسحاق گوله‌ی وه‌لاقی كه‌وتووه و سه‌روه‌ریش پشتی برینداربووه.
هاوكات له ئاوایی به‌یتووشی سه‌ربه ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر كاسبكارانی كورد و ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و له ئاكامدا چه‌ندین ئه‌سپ و وڵاغی ئه كاسبكارانه ده‌كوژرێن و باره‌كانیان به تاڵان ده‌به‌ن.
كوژران و برینداربوونی كاسبكارانی كورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم كوژران و برینداربوونیان ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كه‌سانه به قاچاخچی ناوده‌به‌ن.