خه‌دیجه ڕه‌ستگار ژنی تێكۆشه‌رێكی دیرێن و دایكی شه‌هیدێكی حیزبی دێموكرات له ته‌مه‌ن ٨٢ ساڵیدا له شاری مه‌هاباد ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەز ، خه‌دیجه ڕه‌ستگار، خه‌ڵكی ئاوایی قه‌ره‌گۆل و هاوسه‌ری مامۆستا ئیسماعیل شازده به هۆی نه‌خۆشی و پیری له ته‌مه‌نی ٨٢ ساڵیدا له له شاری مه‌هاباد كۆچی دوایی كرد.
هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو مامۆستا ئیسماعیل سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی حیزب له ناوچه شورای حیزب و پێشمه‌رگه‌ی هێزی به‌رگریی بوو و كاتی ڕاگه‌یاندنی جیهاد له لایه‌ن خومهینییهوه مامۆستا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاوایی قه‌ره‌گۆل قورئان به‌ره‌وپیلی هێزه‌كانی سپای پاسداران ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی بێگۆناحی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كوژرێ به‌ڵام بۆخۆی و كوڕێكی به ناوی كامیل شازده له‌گه‌ڵ ١٠ كه‌سی دیكه ده‌یانگرن له‌گه‌ڵ ڕه‌شه‌كوژیی ئه‌و كاتی سپای پاسداران له شاره‌دیی سه‌رچنار ده‌كوژرێن.
خوالێخۆشبوو كوڕێكی به ناوی سه‌لاح شازه ناسراو به “سۆران” كه پێشمه‌رگه‌ی حیزب بوو له شه‌ڕی ناوچه‌ی شاروێران له ساڵی ١٣٦٣ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی به‌ناوبانگی هێزی پێشمه‌رگه چرچه به‌هرام میرزا شه‌هید ده‌بێ.
كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خه‌دیجه ڕه‌ستگار پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.