بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی سەرماوەز هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەیدانی مەنگورانی مەهاباد و لەبەر چاوی خەڵک هەڵیان کوتاوەتە سەر کەماڵ عەلیالی و بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان داوە و بە کوتان و ئەشکەنجەدان خستوویانەتە ماشێنەوە بردوویانە.
کەیوان عەلیالی پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەکاتی دەسبەسەرکردن و لێدان و کوتانیدا پێیان گوتوە وادیارە حیزبی دێموکراتت هێشتا لەبیر نەچۆتەوە!
دوای دەسبەسەرکرانی کەیوان عەلیالی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی سەردانی هەموو ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری مەهابادیان کردوە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان پێ نەداون و تا ئێستا چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.