ئانتۆنیو گۆترێش، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه سه‌فه‌ره بێسنوورهكانی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سپای قودس بۆ سووریه و عێراق پێشێلكردنی بڕیارنامه‌ی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، ئانتۆنیو گۆترێش، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا كه بۆ شواری ئه‌منیه‌تی ئاماده‌كردبوو هاتووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پێبه‌ندی ڕێكه‌وتنی ناوكی بووه، به‌ڵام له بواری مووشه‌كییه‌وه پێویسته به‌خۆیدا بێته‌وه و له بواری مووشه‌كی هاوكاریی گرووپه توندئاژۆكانی شیعه‌ی لوبنان نه‌كا.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سپای قودسی لقی ده‌ره‌وه‌ی سپای پاسداران هه‌موو سه‌فه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به تایبه‌ت بۆ عێراق و سووریه ناقانوونییه و پێشێلكردنی بڕیارنامه‌كانی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوبراو مافی سه‌فه‌ركردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی نیه.
هه‌روه‌ها ئانتۆنیو گۆترێش پێداگریی كرده‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانیی مووشه‌كی و ماڵی له حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كا و دژی عه‌ره‌بستان و كاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌كه‌ی هانیان ده‌دا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا واشنگتۆن و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی ٢٠٠٧ و یه‌كیه‌تیی ئورووپاش له ساڵی 2011 ، سپای قودسی سپای پاسداران و فه‌رمانده قاسم سلێمانی له لیستی تیرۆریستیی هاویشتووه.