كۆمه‌لێك وه‌رزشكارو قاره‌مانی پێشوو كورد و ئێرانی به ده‌یان میلیارد تمه‌نیان بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه لێدراوی پارێزگای كرماشان كۆكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی خه‌به‌ر ئانلاین، عه‌لی دایی وێڕای به‌رده‌وامیی سه‌ردانی بۆ پارێزگای كرماشان گوتی، بڕی 10 میلیارد تمه‌نی بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و پارێزگایه كۆكردووه‌ته‌وه و خه‌ڵك ئاگادار كرده‌وه كه وریا بن هیچ لایه‌نێك ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌دا دانه‌گرێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش كیانووش ڕۆسته‌می قاره‌مانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له ئاستی جیهاندا به‌ڵێنی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به هه‌موو خه‌رجی خۆی له‌سه‌ر پێڵیی زه‌هاو دا‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش دروستكردنی وه‌ئه‌ستۆی خۆی گرت كه قه‌راره ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م قوڵینگی دروستكردنی ده‌ست پێ‌بكا.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دڕه‌زا عابێدزاده و جه‌واد خهیابانیش له هاوكاریگهیاندنی به بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی پارێزگای كرماشان ده‌سته‌وستان نه‌بوون و هه‌ر ئێستا خه‌ریكی كاركردنن به‌ڵام تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌وڵه پڕۆژه‌ی خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه.
شایانی باسه وه‌رزشكاران كه سه‌رده‌می خۆی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پشتیوانیان لێكراوه خه‌ڵكیش ئه‌و وهرزشكارانهیان به هی خۆیان ده‌زانی و ئێستاش ویژدانیان نه‌خه‌وتووه و به شێوه‌یه‌ك خۆیان به قه‌رزداری خه‌ڵك ده‌زانن و قۆڵی هاوكارییان لێ هه‌ڵماڵیوه.