له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ٣٤ كه‌س له هێزه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران له یه‌مه‌ن كوژران.
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن، له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له كه‌ناره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن له شاری حیس، سه‌ربه پارێزگای حه‌دیده ٣٤ كه‌س له فه‌رمانده و میلیشیاكانی حووسیی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كا فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رز له بواری مووشه‌كی ئه‌و ڕێكخراوه توندئاژۆ ئیسلامییه‌یان تێدابووه.