كارخانه‌ی تێكۆشین له شاری سنه به بیانووی ڕێكخستنه‌وه‌ی كرێكاره‌كانی ده‌یان كرێكاری خۆی بێكار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، كارخانه‌ی تێكۆشین له شاری سنه به بیانووی ڕێكخستنی هێزی كار خاوه‌نكار به ده‌یان كرێكاری خۆی ده‌ركرد. ئه‌و كارخانه‌یه پێشتریش ٨٠ كرێكاری خۆی ده‌ركردبوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان پاش ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كارخانه‌یه چه‌ند ئامێرێكی به كرێ پێداون و ئه‌وانیش شیركه‌تێكی چووكیان كردووه‌ته‌وه و خه‌ریكی كاركردنن.
كارخانه‌ی تێكۆشینی سنه هه‌ڵكه‌وتوو له شارۆچكهی٣كه له كۆنترین كارخانه‌كانی ئه‌و شاره‌یه كه مه‌لامین و كه‌لوپه‌لی نیوماڵ دروست ده‌كا.