كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته بوودجه‌ی ساڵی داهاتوویی زۆر به سه‌ختی دیاری كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی ڕابردوو حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران به شێوه‌یه‌كی پاوانخوازانه بوودجه‌ی نزیك به ١٠٤ میلیارد دۆلاریی ساڵی داهاتووی دیاری كرد. ئه‌وه‌ی له حاڵێكدایه كه به گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابووری و داهاته‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌بووه. بێكاری به شێوه‌ی ڕه‌سمی نزیك به سه‌دی ١٢ و نیو ڕاگه‌یه‌ندراوه.
هه‌ڵوێستی توندی ئه‌و دواییانه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌باره‌ت به به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ڕێژیمی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانی له وڵاتانی ناوچه و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئه‌و وڵاته ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی بازرگانی و ئابووریی كۆماری ئیسلامیی ئێران داناوه.
دۆناڵد ترامپ وێڕای ته‌ئید و پێبه‌ندیی ئێران به به‌رجام گوتی، شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه كۆنگره‌ی ئا‌مریكا گه‌مارۆی نوێ دژی كۆماری ئیسلامی جێبه‌جێ بكا و هه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئا‌مریكا هۆكاری سه‌رمایه‌گوازاری نه‌كردنی بانك و شیركهتهكانمی ئورووپا له ئه‌و وڵاته بووه و به‌شێك له وڵاتانی ئورووپا له مه‌عامه‌له و بازرگانی كردنی كشاونه‌ته‌وه.