Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۱ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 12/12/2017 |کاتژمێر:
جیهان

سه‌ركۆماری‌ یه‌مه‌ن: دژی‌ میلیشیاكانی‌ حوسیی ئێران له‌ وڵاته‌كه‌مان بێده‌نگ نابین

05/12/2017 | 16:21:04
mansurrjamanennn

سه‌ركۆماری‌ یه‌مه‌ن، داوای‌ له‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كرد كه‌ له‌ هه‌مبه‌ر حوسییه‌كانی‌ سه‌ربه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران بێده‌نگ نه‌بن و دژیان بوه‌ستنه‌وه‌.

عه‌بدربه‌ مه‌نسوور هادی‌، سه‌ركۆماری‌ یه‌مه‌ن، ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ ڕابردوو پاش كوژرانی‌ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌ركۆماری‌ پێشوو ئه‌و وڵاته‌ وێڕای‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ “ئێمه‌ یه‌مه‌نییه‌كان ده‌ستی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ كورت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان لێ شێواندووین و ڕێبه‌ره‌كانمان به‌ ده‌ستی‌ خۆمان به‌ كوشت ده‌ده‌ن.”

هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی‌، ئه‌رته‌شی له‌ سنوووره‌كانی‌ سه‌نعا جێگر كراوه‌ و پشتیوانی‌ له‌ شۆڕشی خه‌ڵك ده‌كه‌ن. مه‌نسوور هادی‌ پێداگریی كرده‌وه‌ كه‌ “بۆ له‌ ناوبردن و فه‌وتانی‌ حوسییه‌كان ده‌بێ یه‌كگرتووبن.”

پێشتر میلیشیا چه‌كداره‌ حوسییه‌كانی‌ سه‌ربه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ به‌ خۆمپاره‌ ماشێنی‌ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحیان پێكاوه‌.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌حمه‌د كوڕی‌ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ حووسییه‌كانی‌ گۆپاڵ به‌ده‌ستی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كردوه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ ٣ ساڵه‌ به‌رده‌وام ده‌ست له‌ كاروباری‌ ئه‌و وڵاته‌ وه‌رده‌ده‌ن،  پێی‌ڕاگه‌یاندوون “جه‌هه‌ننه‌میان بۆ دروست ده‌كه‌ین.”
جێی وەبیرهێنانەوە دوای کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە ئاکامی دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوەی ئێران لە یەمەن، ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی سعوودی زیادتر کردووتەوەو ئەگەری پێکدادان و ڕووبەڕوو بوونەوەی نیزامی ئەو دوو وڵاتە هەیە.