Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۱ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 12/12/2017 |کاتژمێر:
جیهان

سه‌عد حه‌ریری: هۆكاری‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ حیزبۆڵا له‌ ناوچه‌ ڕێژیمی‌ ئێرانه‌

29/11/2017 | 15:47:03
saidddhaririii

سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ولاتی‌ لوبنان ڕایگه‌یاند كه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران هانی‌ حیزبۆڵای‌ لوبنان ده‌دا كه‌ ده‌ست له‌ كاروباری‌ وڵاتان وه‌ربدا.

سه‌عد حه‌ریری‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ وڵاتی‌ لوبنان، ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌ وتووێژێكی‌ تلویزیۆنیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر حیزبۆڵای‌ لوبنان هه‌لومه‌رجی‌ ئێستای‌ خۆی‌ نه‌گۆڕێ، من واز له‌ ده‌سه‌ڵات دێنم. هه‌روه‌ها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه‌ كه‌ حیزبۆڵای‌ لوبنان ده‌بێ خۆی‌ له‌ گیروگرفت و كێشه‌كانی‌ ناوچه‌ هه‌ڵنه‌قوتێنێ و ده‌ست له‌ كاروباری‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌ وه‌رنه‌دا.

حه‌ریری له‌ درێژه‌دا گوتی‌، كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران هۆكار و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ حیزبۆڵای‌ لوبنانه‌ جا بۆیه‌ پێویست له‌و وڵاته‌ بكشێته‌وه‌.

پێویست به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لوبنان، ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 13ی‌ خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ وڵاتی‌ عه‌ره‌بستان به‌ نیشانه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ حیزبۆڵای‌ لوبنان كه‌ به‌ قسه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران هه‌ڵده‌سووڕێن، ده‌ستی‌ له‌ كار كێشایه‌وه‌ ئیستعفانامه‌یه‌كی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كرد