کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە پێوەندیەکی تەلەفونیدا هەر دوو سەرکۆماری ئامریکا دۆناڵد ترامپ و سەرکۆماری فەڕانسە ئیمانوێل مەکرۆن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی چالاکییەکانی ئێران لە سووریە کە بۆتە هۆی ناسەقامگیریی لە ناوچەکە، ڕێکەوتن.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە سەرۆک ترامپ و مەکرۆن لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون کە پشتیوانی لە وتووێژەکانی ئاشتی لە ژنێڤ بکەن و ئەوەشیان بە تاکە ڕێگەی یاسایی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی لە سووریە ناودێر کردووە.
هەروەها لە درێژەدا باسیان لە کۆرەی باکووریش کردووە و پێداگرییان لەسەر پێویستی ئەوە کردووتەوە کە هەموو وڵاتان دەبێ فشارەکانیان بۆ سەر کۆرەی باکوور زیاد بکەن تا ئەو وڵاتە دەست لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی هەڵبگرێ.