قه‌تعنامه سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی کورد
له ئێران، پێشێلکاریی کردنی مافی مرۆڤ، بووه‌ته شتێکی ڕۆتین و ئاسایی. ڕژیمی ئێران سه‌رنج نادا به بڕیارنامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به مافی مرۆڤه‌وه.
پێویسته کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵوێستی هه‌بێ وبه‌رده‌وام مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤ وه‌بیر ڕژیمی ئێران بێنێته‌وه.
ڕژیمی ئێران هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ناکا سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆی.
له مه‌سه‌له‌ی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی دوو حه‌وتوو ڕابردوودا، ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش به‌شدار نه‌کرا که یارمه‌تیده‌ری خه‌ڵکی لێقه‌وماو بێ.
دوای ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ریان هاوتوه پێویسته کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تی خه‌ڵکی کورد بکا له سازکردنه‌وه‌ی خانووه‌کانیان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌یان دا.
به ڕێگای گه‌یاندنی یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆ، چونکه ڕژیمی ئێران یارمه‌تی خه‌ڵکی کورد نادا.
مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران‌دا، پیویسته شانسی چاره‌سه‌رێکی ئاشتیخوازانه‌ی بدرێتێ به ڕێگای وتووێژ دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا ڕژیمی ئێران ئاماده نییه و نایهه‌وێ ئه‌و کاره بکا.
له کوردستانی عێڕاق، سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ پشتیوانی له‌وه ده‌کا که ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی عێڕاق جێبه‌جێ بکرێ بۆ دابین کردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد و هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ک له دژی خه‌ڵکی کورد ڕابگیرێ و،
هێرشی نیزامی حکوومه‌تی عێڕاق بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان مه‌حکووم ده‌کا، چونکه دژی ده‌ستوری عێڕاقه.
داوا ده‌که‌ین حکومه‌تی عێڕاق بێمه‌رج دانان ده‌ست به وتووێژی ئاشتیخوازانه بکا له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی عێڕاق دا. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین حکومه‌تی عێڕاق مافی کورده‌کان له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان بپارێزێ و میلیشیا چه‌کداره‌کان له‌و ناچانه بباتە دەرێ ده‌رێ.
له سووریه پیرۆزبایی ده‌که‌ین به بۆنه‌ی ئازادکردنی ڕه‌ققه، به‌ناو پایته‌ختی تیڕۆڕیستانی داعش، له لایه‌ن هێزه‌کانی سووریای دێموکراتیک و هیزه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه. ئێمه دووباره‌ی ده‌که‌یه‌نه‌وه که ته‌نیا ڕێگای چاره‌سه‌ری بۆ سووریهچارهسهری سیاسییه به به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌موو هێزه دیموکراتیکه‌کانی خه‌ڵکی سوریه، به تایبه‌تی له نێویان دا نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کورد. ئامانجی کۆتایی ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌بێ پێهێنانی فیدڕاڵی دێموکڕاتیکی سوریه بێ که ده‌بێته هۆی دابینکردنی ئاشتی، ئاسایش و ئازادی.
له تورکیه حکومه‌تی ئه‌ردۆغان پێویسته دیالۆگی سیاسی ده‌ستپێبکاته‌وه و زیندانییه سیاسییه‌کان و ڕۆژنامه‌نووسه‌کان ئازاد بکا.
حکومه‌تی تورکیه پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد.
سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ پشتیوانی ده‌کا له چالاککردنه‌وه‌ی کومیته‌ی گروهی کوردان له سۆسیالیست ئینتهرناشنالدا و پێکهێنانی کۆبونه‌وه له هه‌رێمی کوردستان له عێڕاق له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و بۆ هه‌م ئاهه‌نگی پێکهێنان له نێوان ئه‌و لایه‌نه کوردیانه‌ی که له سۆسیالیست ئینته‌رناشنال دان.