Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۱ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 12/12/2017 |کاتژمێر:
ئێران

چەواشەکاریی دەنگ‌وڕەنگی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە رووداوەکانی پارێزگای کرماشان

26/11/2017 | 15:54:43
sadaosimaaaaa

بە پێی هەواڵێک کە بە کوردستان و کورد ماڵپەڕی فەرمی حیزبی دێموکراتی کوردستان  گەیشتوە، ڕاگەیاندن و دەنگ‌وڕەنگی کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی ڕاستییەکان باس لە رووداوەکانی پارێزگای کرماشان و بارودۆخی لێقەوماوانی بوومەلەرزەلێدراو  دەکەن.
بە پێی قسەی بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد  ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی چەند رۆژە باس لە داخرانی ڕێگای کرماشان بۆ سەر پێڵ زەهاو  و گەردەنەی پاتاق دەکەن.
چالاکانی مەدەنی لەسەر ئەو باوەڕەن کە بەمەبەستی کۆتاییی‌هێنان بە هەرەوەزی یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوان  ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە .
هەروەها بە پێی گرتە ڤیدیویەک کە بڵاو کراوەتەوە بەشێکی زۆر لە یارمەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە ڕێگای سپای پاسدارانەوە ڕەوانە ئەلبووکەماڵی سووریە کراوە.
کەمکاریی و خەمساردی ناوەندە دەوڵەتییەکان لە پێڕاگەیشتن بە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کرماشان  لە ئاستیك‌دایە کە خەڵکی دەڤەری کرماشان و چالاکانی مەدەنی ڕایانگەیاندوە کە تەنیا هیوامان بە خەڵکی کوردستانە ،نەک ناوەندە دەوڵەتییەکان.