رۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر سواره بایه‌زیدی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پیرانشار، به هۆی سه‌كته‌ی دڵ له وڵاتهیهكگرووهكانی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد.
سواره بایه‌زیدی له‌و مافناس و خوێنده‌واره كوردانه بوو كه بوو به قوربانیی سیاسه‌تی ته‌سفیه‌ی كۆماری ێیسلامی له ده‌زگای قهزاییدا.
سواره بایه‌زیدی له ساڵی ١٣٢٦ی هه‌تاویدا له گوندی كێلێی ناوچه‌ی پیرانشار له‌دایك بوو. له ناوچه‌ی پیرانشار‌و نه‌غه‌ده‌و شیمالی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ كاری مامۆستایه‌تیی كرد و ساڵی ١٣٥٦ له زانكۆی تاران لیسانسی له به‌شی ماف‌دا وه‌رگرت، هه‌تا ساڵی ١٣٦٨ له شاره‌كانی بانه و قوڕوه له دادگادا وه‌ك قازی كاری كرد. له‌و ساڵه‌دا وه‌به‌ر ته‌سفییه‌ی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ێیسلامی كه‌وت و پاشان له شاری سنه ده‌فته‌ری وه‌كاله‌تی دانا.
فشاری ده‌زگا ئهمنییهتییهكانی رێژیم ناچاریان كرد له ساڵی ١٣٧٣ دا وڵات به‌چێ بێڵێ له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیشته‌جێ بێ.
سواره بایه‌زیدی ئینسانكی نیشتیمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزی بزووتنه‌وه‌ی كورد بوو و پێوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكڕات له كوردستان ، به تایبه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا هه‌بوو.
ناوبراو به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌ی له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و بۆنه نهتەوهییهكاندا ده‌كرد و، جێگای رێز و حورمه‌تی كۆڕ‌و كۆمهڵهكوردییهكان له‌و وڵاته‌دا بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و سەرجەم کەسوکار و ئازیزانی کاک سوارە بایەزیدی دەکا و، خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.