له به‌رده‌وامیی كوژران و برینداركردنی كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی كورد 2 كۆڵبه‌ری دیكه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی كانی سه‌رده‌شت و سه‌ڵماس بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی ئیدهریس. مه‌حموودی ناسراو به شێركۆ، ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ خه‌ڵكی ئاوایی بێوران له ناوچه‌ی كانی زه‌ردی سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقێكی په‌ڕی و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌هاباد ڕاگواسترابوو.
هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به ناوی ئیسماعیل جه‌باری ته‌مه‌ن١٩ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌ڵماس به‌هۆی ڕاودوونانی هێزه چه‌كداركانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كه‌وێته سه‌ر مین و به سه‌ختی سه‌ری برینداربوو. و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ له ژێر چاودێریی پزیشكی دایه.
شایانی باسه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر جارناجارێك باس هه‌ڵگرتنه‌وه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه‌كانی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق ده‌كه‌ن. له حاڵێكدایه كه سپای پاسداران له ناوچه سنوورییه‌كان له ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام سنووره‌كانی مینڕێژ كردووه و كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستاش پێی وایه بۆ پاراستنی سنووره‌كان ده‌بێ له مین كه‌ڵك وه‌ربگرێ له حاڵێكدا دروستكردنیشی قه‌ده‌غه‌یه.