به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان”چاونیوز”، ڕۆژی سێشه‌ممه، ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ڕ ته‌نیا ئیبراهیمی، کچی فه‌تاح و خه‌ڵکی گوندی دۆڵه‌بیی سه‌رده‌شت خۆی کوشتوه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کچه ده‌ڵێن هۆکاری خۆکوژیی ته‌نیا کێشه‌ی خێزانی بووه.
خۆکوژی لە کوردستان بە تایبەتی لە نێو لاوان و تازە لاوان بووتە دیاردەیەکی مەترسیدار و حەوتانە لە کوردستان روو دەدا.
کارناسانی بواری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی، لەو بارەوە هوشداریان داوە کە دەبێ هەموو لایەنێک خۆی بەرپرسیار بزانێ و ئاستی وشیاری خەڵک و بنەماڵەکان ببنە سەرەوە.
بێ هیوایی بە داهاتوو، گرفتی بنەماڵەیی و کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی رێژەی خۆکوژییەکانن لە کوردستان.