کاک ڕەحیم سوڵتانی خەڵکی گوندی “کامووس”ی ناوچەی سندووس لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچیدوایی کرد.
کاک ڕەحیم برای شەهید یوسف سوڵتانی ناسراو بە مام یوسف بوو. مام یوسف یەکێک لە پێشمەرگە قارەمانەکان و یەک لە بەرپرسانی پێشمەرگەی دیموکرات بوو کە ساڵی ١٩٩١، لە کاتی فێرکردن و ڕاهێنانی پێشمەرگەکاندا، بە هۆی تەقینەوەیەک شەهید بوو .
کاک ڕەحم سوڵتانی بە هۆی قوربانیدانی بنەماڵەکەیان لە ڕێگای ئامانجەکانی گەلی کورددا، هەروەها بە هۆی خۆشناوی و دڵسۆزیی خۆیەوە، جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکانی سندووس و شنۆ بوو. ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکرای کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک ڕەحیم سوڵتانی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕیزەکەیان دەکا و، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.