سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە ٣٠ خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی هەیئەتێکی یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانیی کورد بە سەرپەرستی ڕەحمانسەلیمی، سکرتێری ڕێکخراو، سەردانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانیان کردو لە لایەن “کاروانشەڕەفی”یەوە پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنێکی دۆستانەی هەر دوو هەیئەت، لەسەر کۆمەڵێک بابەتیی پێوەندیدار بە خوێندکارانو بزووتنەوەی خوێندکاریی ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا، کە گرینگترینیان بریتی بوون لە:
_ زەروورەتی هاوکاریی و هاوپێوەندیی نێوان دوو ڕێکخراو و کۆکردنەوەی ڕێکخراوە خوێندکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
_ بەردەوامیی پێوەندییەکانو هەوڵدان بۆ بونیاتنانی کەشێکی لەبار بە مەبەستیی کاری هاوبەش .
_ پڕکردنەوەی بۆشایی بزووتنەوەیەکی ڕادیکاڵیی خوێندکاریی کوردی بە ڕێگەی خستنەسەریەکی تواناو پوتانسییەلە خوێندکارییەکان.
_ هەوڵدان بۆ درووستکردنی کۆمیتەیەکیی هاوئاھەنگی لە نێوان هەردووک ڕێکخراودا.
_ هەوڵدان بۆ گووتارسازیو بەناسنامەتر کردنی بزووتنەوەی خوێندکاریی کورد.
_ بەردەوامیدان بە دانیشتنەکانو لە ئاکامدا کاریی هاوبەش لە ژینگەیەکی تایبەت بە تێکۆشانی خوێندکارانە.
جێی ئاماژەیە هەیئەتی یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد پێک ھاتبوون لە هاوڕێیان: سۆما حەکیمزادە، شەمزین ئەحمەدنیژاد، قەلەندەر عەزیزیەمەنی، فریاد عیزەتپەنا و ھەروەھا شاندی خانەخوێ پێکهاتبوون لە بەڕێزان کاروان شەڕەفی سکرتێری یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە هاوڕیەتیی سەلام ئیسمائیل پور، جەماڵ فەتحی و سۆران باریکە.
ئەو دانیشتنە لە کەشێکی دۆستانە و دوای پتر لە کاتژمێر و نیوێک کۆتایی پێ ھات.