لە سنووری پیرانشار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ٤ کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون و کۆڵبەرێکی دیکەش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد کردووە کە کوژرانی کۆڵبەرێک بە ناوی “حەسەن مورادی” و برینداربوونی ٣ کۆڵبەری دیکەی لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ناسنامەی ٢ کۆڵبەرە بریندارەکە بریتییە لە “رەحمان مەحموود نەژاد و سمکۆ ئەحمەدی” کە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دان.
لەلایەکی دیکەوە کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بەناوی “لوقمان واحیدی” لە شوێنێک بە ناوی “کانی خودا” دەکەوێتەسەر مین و لاقێکی لە دەست دەدا و ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێنداروە.