هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعات لە شارەکانی بۆکان و کرماشان ٢ هاووڵاتییەکی کوردیان دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی ڕابردوو هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری كرماشان كه‌سێك به ناوی قاسم زه‌رگه‌رزاده به هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌خنه‌ی له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران گرتووه پێڕاگه‌یشتن به بوومهلهرزهلێداوانی ئه‌و شاره زۆر سارد و سڕ ، به شێوه‌ی پێویست نه‌بووه و گرته ویدیۆیه‌كی بڵاوكردبووتهوه، ده‌سبه‌سه‌ركراوه.
ناوبراو بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی شاری سهرپێلزههاو بوو و ئێستا له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا ڕاگیراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی مەجید حەسەنیانی خەڵکی میرئاوای شاری بۆکان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان بە تۆمەتی “ڕەخنە گرتن لە قەسیم عوسمانی” نوێنەری حکوومەت لە مەجلیسی ئێران دەسبەسەر کردووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە پیشەی مکانیکە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە ناوبراو لە بەردەستدا نیە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ئامارە تۆمارکراو لە سەرەتای مانگی ژانوویە هەتا کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتوبری زاییینی، ١ هەزارو ٨٢٨ هاووڵاتیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی جۆراجۆر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.