باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر عەبدوڵڵا لوتفوڵڵاهی باوکی یەکێك لە پێشمەرگەکانی نێو رێزەکانی حیزب، بەناوی تاهێر لوتفوڵڵاهی بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچیدوایی کرد.
ناوبراو وەکوو زۆربەی کەسوکاری پێشمەرگەکانی حیزب ، پاڵپشتی کوڕەکەی و ئارەزوومەندی سەرکەوتنی گەلەکەی بوو.
حیزبی دیموکراتی کوردستان هەموو کات بە چاوی ڕێز و ئەمەگناسییەوە سەیری بنەمەڵە وکوسوکاری خەباتکارانی دێموکرات دەکا و، بەم بۆنەیەوە وێڕای سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکاری خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵا لوتفوڵڵاهی بە تایبەتی بنەماڵەی ئەو بەڕێزە خۆی لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.