بەدوای لێکۆڵینەوە وردەکانی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی به‌ده‌ستهێنانی پاره و ئه‌و سامانه‌ی “خامنەیی” و ٨٠ کاربەدەستی باڵا و فه‌رمانده باڵاكانی سپای پاسداران، كۆ بکاتەوە لە هەوڵێکدا سه‌رچاوه‌ی ٩٥ میلیار دۆلاره‌كه‌ی ڕێبەری ئێرانی ئاشکرا کرد.
ماڵپه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا بڵاویكرده‌وه، كه بڕیارێكی په‌سه‌ند كردووه و به‌پێی ئه‌و بڕیاره، وه‌زاره‌تی خەزێنەداری پێبه‌نده به “جێبه‌جێكردنی یاسای ڕوونبێژیی له‌باره‌ی بنه‌مای سه‌ركرده ئێرانییه‌كان”. بڕیاره‌كه به ده‌نگی ٤٣ پارلمانتار به‌رامبه‌ر ١٦ ئه‌ندامی لیژنه‌كه، په‌سه‌ند كرا.
له‌و قانوونه‌دا ئه‌وه هاتووه، كه پێویسته سه‌رچاوه‌ی سامانی عه‌لی خامنەیی، ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران و گه‌وره به‌رپرس و فه‌رمانده‌كانی ئه‌و وڵاته و چۆنیەتی خه‌رجكردن و وه‌به‌رهێنانی پاره و سامانه‌كه، ئاشكرا بكرێ.
هاوكات، ڕێكخراوی “زه بۆرگین پرۆجێكت” ی تایبه‌تمه‌ند له ده‌ستنیشانكردنی گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری له هه‌موو جیهان، ئاشكرای كردووه: “ڕێژه‌ی ٥%ی دانیشتووانی ئێران، كه پێكهاتوون له به‌رپرسان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان، ده‌ستیان به‌سه‌ر ٩٠% سامانی وڵاته‌كه‌دا گرتووه.”
هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد، كه سه‌روه‌تی و سامانی “خامنه‌یی” زیاتر له ٩٥ میلیار دۆلاره.
شایانی باسە كه ڕێژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌رجی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق و سووریە و لوبنان و یه‌مه‌ن دابین ده‌كا و له ڕێگه‌ی ژماره بانكی گه‌وره به‌رپرسان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیانه‌وه، بۆیان دەنێرن.