پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە پیرانشارەوە بە دەستمان گەیشتووە فەقی برایم پوویا خەڵکی کەڵەکێنی پیرانشار لە تەمەنی ٧٣ ساڵەیی بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردوە.
ناوبراو هەم ساڵەکانی چلی هەتاوی و هەم لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران کە تێکۆشانی حیزبی دێموکرات بە ئاشکرا دەستی پێکردەوە، تا ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لە ریزەکانی حیزبی دێموکرات، درێژەی بە خەبات وتێکۆشانی خۆی دا.
فەقی برایم پوویا دوایی بە هۆی گرفتی ماڵی و وەزعی ژیانی بە ئاگاداری حیزب دەگەڕیتەوە نێوخۆی وڵات و ژیانی ئاسایی دەسپێدەکا.
ناوبرا هەتا داو هەناسەی ژیانی هەر بە ڕیبازی دێموکراتەکان وەفادار و، بە هیوای سەرکەوتنی گەلەکەی سەری نایەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەرجەم بنەماڵەو کەسوکاری ئەو ئازیزە، خۆی لە خەمیان بە بەشدار و شەریک دەزانێ.