شارام نازری و گرووپی کامکارەکان کۆنسێرتێک بۆ یارمەتیی لێقەوماوانی کرماشان ساز دەکەن.
شارام نازری، هونەرمەندی ناسراوی کرماشان و گرووپی کامکارەکان بەمەبەستی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکانی پارێزگای کرماشان کۆنسێرتێک بەڕێوە دەبەن.
شارام نازری، گۆرانیبێژی ناسراوی کورد هاوخه‌میی خۆیی له‌گه‌ڵ قوربانییه‌کانی بومه‌له‌رزه‌کانی کرماشان ڕاگه‌یاند و گوتی: “ڕاسته ئێمه ناتوانین هه‌موو کێشه‌کانی ئه‌وان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام خۆ ده‌توانین به‌شێک له کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و هیوادارم که به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان له‌م ڕووه‌وه ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان دێ ئه‌نجامی بده‌ن”.
کۆنسێرتی شارام نازری و گرووپی موسیقای کامکاره‌کان بڕیار وایه که ڕۆژی دووشه‌مه ی داهاتوو له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی “قه‌قنووس” لە تارانەوە به‌ڕێوه بچێ و هه‌موو داهاته‌که‌ی ئه‌م کۆنسێرته ڕاده‌ستی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی بوومه‌له‌رزه‌کانی کرماشان ده‌کرێ.
شایانی باسە کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام لە شارە جیاجیاکانی ئێران پێشیان بە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکان گرتووە.