Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۱ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 12/12/2017 |کاتژمێر:
راگەیەندراوەکان

پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی

16/11/2017 | 13:14:05
kakmestafaozenabxaton

به‌ داخێکی زۆره‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو هه‌واڵی کۆچی دوایی حاجیه‌ زه‌ینه‌ب شه‌ره‌فکه‌ندی خوشکی گه‌وره‌ پیاوان ماموستا هه‌ژار موکریانی و دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندیم بیست، که‌ زۆری خه‌مبار کردم.

خاتوو زه‌ینه‌ب شه‌ره‌فکه‌ندی جیا له‌وه‌ی خوشکی ئه‌و دوو پیاوه‌ هه‌ڵکه‌وتووی کوردوارییه‌‌، خۆشی ژنێکی خاکی و خه‌ڵکی و وشیار و ئاگا بوو، هه‌میشه‌ له‌ بیری گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی‌دا بوو. ماوه‌یه‌کی زۆریش وه‌ک ژنه‌ تێکۆشه‌رێکی دێموکرات تێکۆشانی حیزبی هه‌بووه‌، بۆیه‌ له‌ ده‌ست دانی ئه‌و خاتوونه‌ خه‌سارێکی زۆر گه‌وره‌ بوو بۆ هه‌موو لایه‌ک.

به‌ نوێنه‌ڕایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ که‌سوکار و خزم و که‌سی ده‌که‌م. خۆم به‌ به‌شدار و شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانم، ئومێدەوارم  رووحی به‌رزی ئه‌و خاتوونه‌ به‌ به‌هه‌شت شاد بێ.

 

مسته‌فا مه‌ولوودی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان