وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب، له مه‌قه‌ڕی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب له قاهیره‌ی پێته‌ختی میسر بۆ تاوتوێكردنی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژی ڕابردووی سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب، قه‌راره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌وتووی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له بنكه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌و یه‌كیه‌تییه له قاهیره له‌سه‌ر داوای عه‌ره‌بستان و به ڕه‌زامه‌ندیی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و به‌حره‌ین و جیبوتی كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و یهكیهوتییهی له ئه‌ستۆیه به‌ڕێوه‌بچێ.
پێشتریش هه‌یئه‌تێك به نوێنه‌رایه‌تیی عه‌ره‌بستان له نامه‌یه‌كدا داوای له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه كۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌ریكه ناوچه داگیر ده‌كا و پێویسته به‌خێرایی به‌رپه‌رچی هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌و وڵاته له ئاستێكی فراواندا بده‌ینه‌وه و سیاسه‌تی ئه‌و دواییانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی ناوچه بووه.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه ڕێژیمی ئێران به پشتیوانیكردن له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كانیان دژی وڵاتانی ناوچه و به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان ناوچه‌یان ئاڵۆزتركردووه و ئه‌و وڵاته پێبه‌ندی قانوون و بڕیارنامه‌كانی شورای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بووه.
له‌و نامه‌یه‌دا پێداگریی كراوه‌ته‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌ریكه چه‌كوچۆڵ بۆ حوسییه‌كان دابین ده‌كا و هاوكاریی ماڵی‌یان به مه‌به‌ستی هه‌وڵی تیرۆریستی و تێكده‌رانه له ناوچه‌دا ده‌كا و ده‌توانێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر هه‌موو جیهان بێ.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ڕۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له دروستكردنی مووشه‌ك و پێدانی به حووسییه‌كان به پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌ی شورای ئه‌منیه‌ته. له حاڵێكدا كۆماری ئیسلامیی ئێران حاشا له‌وه ده‌كا كه ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه بۆ عه‌ره‌بستان هاویشتراوه هی ئێرانیه كه عه‌ره‌بستان پارچه‌كانی ئه‌و مووشه‌كه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه كه دروستكراوه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه و ئه‌و وڵاته ناتوانێ حاشای لێ‌بكا.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ڕێكه‌وتنێكی نوێی 3 قۆڵی له نێوان ئا‌مریكا، ئۆردۆن و ڕووسیه سه‌باره‌ت به ده‌ستكورت كردنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا ئیمزا كرا. كاربه‌ده‌ستانی پله به‌رزی ئا‌مریكا پێداگرییان كرده‌وه كه به‌شێكی ئه‌و ڕێكه‌وتنه 3 قۆڵییه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی حیزبۆڵای لوبنان كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێ، بووه ده‌بێ خاكی سووریه به‌جێ بێڵن.