Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۳ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 24/11/2017 |کاتژمێر:
ئێران

مەحموود ساڵحی لە نەخۆشخانەڕا بۆ زیندان گواسترایەوە

12/11/2017 | 15:03:23
mahamodddsalehiiii

مەحموود ساڵحی، چالاکی کرێکاریی بەندکراو لە شاری سەقز کە دوای تێکچوونی باری سڵامەتیی لە زیندان بەڕێی نەخۆشخانە کرابوو، لە نەخۆشخانەڕا  بەڕێی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز کرایەوە.

مەحمود ساڵحی، چالاکی کرێکاری کە نەخۆشیی دڵ و  گورچیلە و زەختی خوێنی هەیە، سەرەڕای بۆچوونی پزیشکان سەبارەت بەوەی ناکرێ ئەو لە زینداندا ڕابگیرێ، بەڵام لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بۆ کێشانی ماوەی یەک ساڵ زیندانییەکەی بەند کراوە.

ناوبراو کە پێویستە حەوتووانە دوو جار دیالیز بکرێ، تا ئێستا چەند جار باری سڵامەتیی تێک چووە و بەناچار بردوویانەتە نەخۆشخانە، بەڵام دوای چارەسەری کورتماوە دەسبەجێ بۆ بەندیخانەیان گەڕاندۆتەوە.

ئەم چالاکە کرێکارییە ڕۆژی ۱۲ خەزەڵوەری ئەمساڵ لە کاتی گەرانەوەی لە بەشی دیالیزی نەخۆشخانەی سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و بەڕێی بەندخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا، ئەویش لە حاڵێکدا کە لەم ماوەیەدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە کاربەدەستانی ئیران کردبوو  تا لە زوترین کاتدا و بەبێ مەرج مەحموود ساڵحی ئازاد بکەن.