لە کێبڕکێی وێنەکێشان منداڵانی جیهان، لە شاری خارکۆف سەربە وڵاتی ئۆکراین، مێرمنداڵێکی کورد، خەڵکی شاری کرماشان، پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، لە کێبڕکێی وێنەکێشان لە شاری خارکۆف، کچە کوردێکی خەڵکی شاری کرماشان لەو کێبڕکێیەدا، توانی میداڵی زێڕ وەربگرێ.
هەر لەو پێوەندییەدا و لە هەواڵێکی دیکەدا، لە دووهەمین کێبڕکێی وێنەکێشانی منداڵانی نەخۆش لە وڵاتی ئوکراین، سەمیرا خەلیلی خەڵکی شاری مەهاباد میداڵی زێڕی بە دەست هێنا.
شایانی باسە منداڵانی کورد تاکوو ئێستا لە چەندین بەشی هونەری لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا بەشدارییان لە کیبڕكێیە نێودەوڵەتییەکاندا کردووە و توانیویانە بە هەموو کۆسپ و کەموکووڕییەکانیان لە بواری ئیمکاناتەوە، سەرکەوتنی جیهانی بەدەست بێنن.