Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۳ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 24/11/2017 |کاتژمێر:
چالاکی

شاندێکی حێزبی دێمۆکراتی کوردستان سه‌ردانی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی کرد

10/11/2017 | 17:30:59
hizbizohdk

رۆژی پێنج شه‌ممه‌١٩ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٦ ( ٩ ی نۆڤامبری ٢٠١٧ ) هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رستی مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حیزب سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیان له‌ شاری هه‌ولێر کرد و له‌ لایه‌ن شاندێکی حیزبی زه‌حمه‌تکێشان به‌ سه‌رپه‌رستی به‌همه‌ن حسین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌وه‌ ، پێشوازییان لێ کرا.

له‌و دیداره‌ دا کۆمه‌ڵێک بابه‌ت و پرسی پێوه‌ندیدار به‌ پێشهات ، رووداو و ئاڵوگۆره‌ کتوپڕ و چاوه‌روان نه‌کراوه‌کانی نێو باشوری کوردستان و ناوچه‌ و هه‌ر وه‌ها رۆڵی وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌یی و جیهانی له‌ ئاست ئه‌م رووداوانه‌ تاووتوێ کران وئاڵوگۆری بیرورایان له‌ سه‌ر کرا. له‌و دانیشتنه‌ دا دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکرات وحیزبی زه‌حمه‌تکێشان پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و تاووتوێ کردنی هۆکاره‌کانی روودانی رووداوه‌کانی ئه‌مدوایانه‌ی باشوری کوردستان که‌ فاکته‌ری نێوخۆیی و ده‌ره‌کی تێی دا کاریگه‌ر بوون، له‌و پێوه‌ندییه‌ دا ئه‌وان هاوده‌نگ و هاوڕاو بوون که‌ نه‌بوونی یه‌کریزیی نێو ماڵێی کورد رۆڵێکی گرینگ و به‌رچاوی گێڕاوه‌.

دواتر هه‌ر دوو شاندی دێمۆکرات و زه‌حمه‌تکێشان پاش ئاڵوگۆری بیرورا، کۆمه‌ڵێک مێکانیزم ورێکاری چۆنیه‌تیی خۆده‌ربازکردن خه‌ڵکی باشوری کوردستانیان له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ چاوه‌روان نه‌کراوه‌ ، هێنایه‌ به‌ر باس و رێگاچاره‌ سه‌رکییه‌کانیان له‌ به‌خۆداچوونه‌وه‌ ، خوێندنه‌وه‌یه‌کی تازه‌ له‌ چه‌ندوچۆنیی ته‌عامولی پێکه‌وه‌ هه‌ڵکردنی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان، له‌ به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نێستمانی و یه‌ک وتاری ره‌چاوگرتنی سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌کی رێئالیستی ده‌رحه‌ق به‌ چۆنیه‌تی ته‌عامول و داارشتنه‌وه‌ی مێتۆدێکی دیکه‌ی پێوه‌ندییه‌کان ده‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌یی و جیهانی به‌ له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌نییه‌ گشتی و نیشتمانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.

له‌ کۆتایی دا دوو لایه‌ن هاوکێشه‌وئاڵوگۆره‌کانی خێراکانی ناوچه‌ و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست و به‌ تایبه‌ت رۆڵی وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌یی و جیهانی شوێندانه‌ر له‌ سه‌ر هاوکێشه‌ و رووداوه‌کانی کوردستانیان خسته‌ روو و پێیان وابوو گه‌ر بێتو حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ یه‌ک وتاری و هاوده‌نگی و وردتر له‌ جاران ته‌عقیبی چه‌ندوچۆنیی رووداوه‌کان بکه‌ن و له‌ ده‌رفه‌ته‌ پێکهاتووه‌کان که‌ڵک وه‌رگرن ، ده‌کرێ له‌ ماویه‌کی نه‌چه‌ندان دوور دا، قه‌ره‌بووی زیان و تێجووه‌کان بکرێته‌وه‌ و ده‌رفه‌تێکی جێگای دڵخواز بۆ گه‌له‌که‌مان پێک بێته‌وه‌.