سەناتۆرێکی ئە مریکایی رادەگەیەنێ، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران کێشەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان قووڵتر دەکاتەوە.
جۆن مەککین، سەناتۆری کۆماریخوازەکانی ئامریکا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی مەجلیسی سەنای وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵ دەدا هەڵبژاردنی گشتیی پارلمانی عێراق بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی، بەکار دەهێنێ.
هەروەها جۆن مەککین رایگەیاندووە، قاسم سلێمانی، فەرماندەی سپای قودسی ئێرانی کێشە و ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدای ئاڵۆزتر کردووە و هەوڵی خراپترکردنی بارودۆخەکە دەدا.
ئەو سەناتۆرە ئامریکاییە وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی وڵاتەکەی گوتی، ئامریکا ”سیاسەتێکی روون و کاریگەر“ی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەرامبەر گەشەکردنی میلیشیا و گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق سووریە نیە و بێدەنگە.
لە کۆتاییداجۆن مەککین ئاماژەی بەوەش کرد، کە هێزە ئێرانییەکان بە هاوکاریی حەشدی شەعبی لە عێراق کار بۆ تێکدانی زیاتری بارودۆخی ئەو وڵاتە دەکەن و لە فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆیان بەردەوامن.