ئامانۆئێل مه‌كرون، سه‌ركۆماری فه‌رانسه خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیددی چالاكییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و به تایبه‌تی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئه‌و وڵاته بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، ئامانۆئێل مه‌كرون، له وتووێژێكدا به ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئیتحادی ڕاگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر له سنووره‌كانی خۆی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و له هه‌وڵی كرانه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕ له نێوان یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستان دایه و، خه‌ریكه له ڕێگه‌ی حوسییه‌كانه‌وه ئه‌و وڵاته مووشه‌كباران بكا و عه‌ره‌بستانیش ده‌نگی لێ به‌رزبووه‌ته‌وه.
عه‌ره‌بستانیش كۆماری ئیسلامیی به بكه‌ری ئه‌و مووشه‌كبارانه زانی.
هه‌روه‌ها مه‌كرون گوتی، زۆر پێویسته چالاكییه‌كانی ڕێژیمی ئێران له ناوچه و به تایبه‌ت به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئه‌و وڵاته بوه‌ستێندرێ.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ، ئێستا له هه‌موو كاتێك پێویسته كه ئاشتی بۆ ناوچه بگه‌ڕێته‌وه و كرانه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ له نێوان یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستان به قازانجی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
ڕێكه‌وتنی ناوكیی نێوان ئێران و زلهێزه‌كان به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك له كۆماری ئیسلامیی ئێران قه‌ده‌غه ناكا به‌ڵام به‌پێی بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئێرانیش ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ئه‌و ئیزنه‌ی پێنادرێ مووشه‌كێك به‌رهه‌م بێنێ كه توانای هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ناوكی هه‌بێ.