به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان،رۆژی ١٧ی خەزەڵوەر ڕێکەوتی ٨/١١/٢٠١٧ی زایینی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی حیزبی دێموكرات به ناوی خالید عه‌بباسی كوڕی ڕه‌سووڵ عه‌بباسی خه‌ڵكی ئاوایی گه‌ڵوانی سه‌ربه شاری نه‌غه‌ده به هۆی سەکتەی دڵ له شاری ئۆبسالای سوئید ماڵاوایی یه‌كجاریی له ژیان كرد.
خالید عه‌بباسی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی ڕیزی پێشمه‌رگایه‌تیی هه‌ڵبژارد و له لكی 1ی شه‌هید سمایل کرمانج لە هێزی ئەفشین سازمان درا و،
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆز و فیداكاری حیزب بوو.ساڵی ١٣٦٠ بۆ لكی ٣ی مراد شیرێژ گواسترایه‌وه و ساڵانێک وەک سه‌رپه‌ل، یاریده‌ده‌ری كادر‌و كادری حیزب لە ناوچەی نەغەدە خزمەتی کرد‌و سەرئەنجام گەیشتە پلەی فه‌رمانده یی هێز و زۆر به باشی ئه‌ركه پێئهسپێردراوهكانی به‌ڕێوه برد.
شایانی باسە کە خالید عەبباسی لە کۆتاییەکانی دەیەی ٩٠ی زایینی دا وەک پەناخواز ڕێگای هەندەرانی گرتەبەر و لە وڵاتی تورکیە ساڵانێک لە چاوەروانیی قەبووڵیی یوئێن دا مایەوە و لەو ماوەیە دا تووشی نەخۆشیی دڵ بوو و هەر لە تورکیە نەشتەرگەریی بۆ کرا و دواتر ساڵی ٢٠٠٩ ی زایینی گەیشتە وڵاتی سوئێد و لە شاری ئوپسالا درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆی دا و وەک مرۆڤێکی بە هەست و نیشتمانپەروەر لە بیرەوەریی ڕۆژە مێژوویی و گرینگەکانی گەلەکەمان و لە خۆپێشاندان و کۆڕ‌و کۆبوونەوە تایبەتییەکاندا زۆر بە چالاکی بەشدار دەبوو و تا کاتی ماڵئاوایی یەکجاری بەردەوام کاری بۆ وەسەریەک خستنەوەی بنەماڵەی گەورەی دیموکرات دەکرد و، هاوکار و پشتیوانی رەوەندی کوردی لە وڵاتی سوئێد بوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی هاوڕێ خالید عەبباسی وێڕای سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکارو بنەماڵەی ئەو بەڕێزە، خۆی بە بەشدار وشەریکی خەمیان دەزانێ.