Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۳ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 24/11/2017 |کاتژمێر:
جیهان

تیرۆری یەکێک لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی”الاحواز″ لە هولەند

09/11/2017 | 00:15:21
ahmadnisiiiii

یەکێک لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی “الاحواز” لە وڵاتی هولەند تیرۆر کرا.
ئەحمەدنیسی یەکێک لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی عەرەبی ڕزگاریخوازی “الاحواز” و ، لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامیی  ئێران  رۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەر لە لە بەر دەرگای ماڵەکەی لە شاری ماستریختی هولەند بە دەستی کەس یان کەسانی  نەناسراو کوژرا.
بنەماڵەی ناوبراو هێزەکانی ئیتلاعات و دەستوپێوەندییەکانی  کۆماری ئیسلامی بە تاوانبار دەزانن.
شایانی باسە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی “الاحواز” کە لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای خوزستان، بە  یەکێک لە  بزاڤە بەرهەڵستکارەکانی  رێژیمی ئێران ناسراون ،  کە داوای مافی عەقیدەتی و نەتەوەیی گەلی عەرەب دەکەن  لە ئێران.