Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۳ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۶| 24/11/2017 |کاتژمێر:
چالاکی

سه‌ردانی شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی ( هه‌.ده‌.په‌ ) بۆ نوێنه‌رایه‌تیی حدک له‌ هه‌ولێر

08/11/2017 | 20:24:31
hdpohdk

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری٩٦ ( ٨ ی نۆڤامبری ٢٠١٧) شاندێکی نوێنه‌رایه‌تیی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی له‌ هه‌رێمی کوردستان بریتی له‌ موزه‌ییه‌ن گونه‌ش و عابید ئیکه‌  ،سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و، له‌ لایه‌ن ئیبراهیم زێوه‌یی و ئامانج زیبایی نوێنەرایەتیی حدک لە شاری هەولێر  ، پێشوازییان لێ کرا.

له‌و دانیشتنه‌ دوو قۆڵییه‌دا کۆمه‌ڵێک بابه‌ت و پرسی پێوه‌ندیدار به‌ بارودۆخی هه‌ستیاری کوردستان و ناوچه‌، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆری و رووداوه‌کانی باشووری کوردستان و چه‌ندوچۆنیی هاوپه‌یمانی وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌یی و جیهانی له‌ ئاست بارودۆخی هه‌رێمی و به‌ تایبه‌ت باشووری کوردستان ، هه‌ڵوه‌سته‌ و ئاڵوگۆریان له‌سه‌ر کرا.

دواتر دوو لایه‌ن پاش خوێندنه‌وه‌ی وردی ئه‌م دوایانه‌ پێشهات و رووداوه‌ کتوپره‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ساغ بوون که‌ ئێستا زیاتر له‌ هه‌ر کاتێکی دیکه‌ پێویسته‌ کورد و به‌ تایبه‌ت حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ به‌ره‌و پێش بردنی پرسه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی کورد ، پێداچوونه‌وه‌یه‌کی نه‌وعی به‌ خۆیان و به‌ چۆنیه‌تی ته‌عامول ده‌گه‌ڵ یه‌کتری‌دا بکه‌ن و،  له‌ سه‌ر یه‌کریزیی ماڵی کورد وه‌ک فاکته‌رێکی  نێوخۆیی گرینگ و چاره‌نووس ساز ، پێداگرییان کرده‌وه‌.