وەزارەتی بەرگری ئامریکا پشتگیری لە هەر هەولێکدا دەکا کە عەرەبستان لە دژی ئێران ئەنجامی دەدا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتێرز لە زمان “ئادریان رانكلین گالوو” گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئامریكاوە ئاشكرایكردووە كە پێوەندی واشنگتۆن و ریاز پێوەندییەكی ئەمنیەتیی و نیزامیی پتەو دەبێ و شەڕی دژ بە تیرۆر و رێگەگرتن لەسەرەرۆییەكانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەولەوییەتدا دەبێ.
هەروەها گالوو رایگەیاندووە كە عەرەبستان مافی وەڵامدانەوەی ھەموو ھەڕەشەیەكی ھەیە كە لەلایەن ئێرانەوە لێی دەكرێ.
پاش ئەوەیکە مووشەكێك لە یەمەنەوە ئاراستەی ریاز كرا، بەرپرسانی عەرەبستان رایانگەیاند ئەم کارە وەک راگەیاندنی شەر دژ بە سعوودیە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەزانن.
ههر لهو پێوهندییهدا نیكی هێلی، باڵوێزی ئامریكا له ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان ڕایگهیاند كه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگهی حوسییهكانهوه شهڕی دژی عهرهبستان دهست پێكردووه وئهوهش هاوكات پێچهوانه و پێشێلكردنی دوو بڕیارنامهی شورای ئهمنیهته.
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ناردنی نامەیەک بۆ 15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش، لە بەرانبەر هەڕەشەکانی عەرەبستان شکایەتی کردووە.
لەو نامەیەداهاتووە: “هەڕەشەکانی عەرەبستان لە دژی ئێران پێچەوانەی بەندی دووی یاسای نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئێران هێرشی مووشکیی یەمەن بۆسەر عەرەبستان رەد دەکاتەوە.
هەرچەند کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکا کە سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت وڵاتانی کەنداو لەسەر بنەمای ڕێزی دراوسێتییە، بەڵام ئامریکا و ڕۆژئاوا و هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی ئەم ئیدیعایەی ئێران ڕەد دەکەنەوە.
چاودێرانی سیاسی و بە تایبەت پسپۆڕانی نیزامی پێیان وایە، پاش هاویشتنی مووشەکی ئێرانی بۆسەر ڕیاز و هەڕەشەکانی عەرەبستان بۆسەر ئێران، ئەگەری زۆرە گرژی و ئاڵۆزیی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە شەڕەی ساردەوە بۆ پێکدادانی نیزامی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بگۆڕدرێ.