كۆشكی سپی ئا‌مریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بارودۆخی نائاسایی دژی به كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژ كرده‌وه.
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا بارودۆخی نائاسایی میللیی له هه‌مبه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژ كرده‌وه.
له‌سه‌ر بڕیاری دۆناڵد ترامپ، كه له سایتی كۆشكی سپی بڵاوكراوه‌ته‌وه، بارودۆخی نائاسایی میللیی له هه‌مبه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌پێی فه‌رمانی جێبه‌جێكاری ١٢١٧٠ و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ناباو و نائاسایی دژی ئه‌منیه‌تی میللیی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئابووریی ئا‌مریكا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژ كرده‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه پێوه‌ندیی ئا‌مریكا و كۆماری ئیسلامیی ئێران هێشتا بۆ بارودۆخی ئاسایی خۆی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه بارودۆخی نائاسایی به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ڕۆژی ١٤ی ١٩٧٩پهسند كراوه له‌و ڕێكه‌وته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بارودۆخی نائاسایی باید كاریگه‌رتر و فراوانتر له ساڵی ١٤ی نوامبری ٢٠١٧ به‌رده‌وام بێ.