سه‌عد حه‌ریری له په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له كۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵای لوبنان پۆسته‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێشت.
سه‌عد حه‌ریری، ڕێبه‌ری حیزبی “جووڵانه‌وه‌ی داهاتوو” له ڕاپۆرتێكدا له وێب سایتی خه‌به‌ریی حیزبه‌كه‌یدا له عه‌ره‌بستان ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند و گوتی، به ئاشكرا لێره‌وه ده‌ڵێم، “هه‌ر شوێنێكی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ بێ، شه‌ڕ و پێكدادان هه‌یه.”
ناوبراو ڕوو به تاران گوتی، “به ئێران و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی ده‌ڵێم، ئێران ده‌سه‌ڵاتی خۆی له وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌ره‌پێداوه. وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌كده‌ست ساغبوونه‌ته‌وه كه ده‌ستی هه‌ر وڵاتێك خۆ له كاروباری یان ههڵچوتێنێ بپه‌ڕێنن. خه‌ڵكی یه‌مه‌ن وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه.”
حه‌ریری له حاڵێكدا ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وڵاته‌كه‌ی به هۆكاری وازی له پۆسته‌كه‌ی زانی و گوتی، دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش عه‌لی ئه‌كبه‌ر وه‌لایه‌تی، ڕاوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی و حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ڕێبه‌ری حیزبوڵای لوبنان كۆبوونه‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌مارۆ نوێیه‌كانی دژی ئێران و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی خودا ده‌زانێ چ به‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م دێ.”
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕه‌دكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی حه‌ریری گوتی، ناوبراو ئه‌و كاره‌ی به بڕیاری ئیسراییل، ئا‌مریكا و عه‌ره‌بستان كردووه و ئه‌وه‌ی به شانۆیه‌ك زانی.
جێی وەبیرهێنانەوەیە دوای سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی و گەیشتنی شەپۆلەکانی بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی شەڕ و ئاڵۆزییەکانە سوورییە، سەعد حەریری چەندین جار کۆماری ئیسلامی بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاڵۆزی و شەڕی ئەو وڵاتە ناوبرد‌و هەروەها لە دەستێوەردانی ئێران لە وڵاتی لوبنانیش بە توندی ڕەخنەی گرت و داوای پێکهێنانی بەرەی دژ بە کۆماری ئیسلامی کرد.
شایانی باسه كه ڕه‌فیق حه‌ریری باوكی سه‌عد حه‌ریری ساڵی ٢٠٠٥ به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك تیرۆر كرا و دواتر ئاشکرا کرا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکوومەتی بەشار ئەسەد لەو تیرۆرەدا دەستیان هەبوو.