سندووقی منداڵانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوکان “یونیسێڤ” دەڵێ، ٣٠٠میلیۆن منداڵ و مێرمنداڵ لە سەرتاسەری جیهان بە هۆی توندوتیژی و دەستدرێژی دەکوژرێن.
بە پێی نوێترین راپۆرتی یونیسێڤ لە رۆژی ڕابردوو بڵاویکرایەوە هاتووە کە نزیکەی ٣٠٠ میلیۆن منداڵ ٢ بۆ ٤ ساڵە بە هۆی توندوتیژیی لێدان لەلایەن بنەماڵە و دایک و بابەکان دەکوژرێن.
هەروەها بە پێی ئەو راپورتە، ١٥ میلیۆن کچی تەمەن ١٥ بۆ ١٩ ساڵیش لانیکەم یەک جار دەستدرێژییان کراوەتە سەر، و بە شێوەی نێونجی لە هەر ٧ چرکەدا کەسێک لە ژێر تەمەنی یاسایی خۆیدا بە هۆی توندووتیژی دەکوژرێ.
کورنلیوس ویلیامز، بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی منداڵانی یونیسێڤ دەڵێ، زیانگەیاندن بە منداڵان، نیگەرانیی جیهانیی لێکەوتووەتەوە.
بە پێی قسەی ناوبراو منداڵان لێیان دەدرێ وهەروەها بەشێکیان لە شۆێنی ژیانیان دەکوژرێن، هیچ کەسێک لەو بارودۆخە نیگەران و بەرپرسیار نیە و توندووتیژی دژی منداڵان سنوور ناناسێ .
شیانی باسە لە دوومانگی رابردوو لە شارەکانی ئێران چەندین رووداوی دڵتەزێنی خەساەگەیاندن بە منداڵان رووی داوەو نیگەرانی کارناسانی کۆمەڵناسی لێکەوتەوە.