وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه گه‌مارۆی نوێی دژی سپای پاسداران و به‌رپرسی ئه‌و ڕێكخراوه په‌سند كردووه.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا گه‌مارۆی نوێی دژی سپای پاسداران ڕاگه‌یاند و ناوی فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران و هاوكار و ڕاوێژكاری باڵای فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران و چه‌ند شیركه‌تی پێوه‌ندیداری له لیستی گه‌مارۆكانی وڵاته‌كه‌ی هاویشت.
حه‌وتووی ڕابردوو مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان دژی سپای پاسداران و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی په‌سند كردبوو كه به‌و پێیه دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا ئه‌ركدار ده‌كا كه كه‌سایه‌تی و شیركه‌ته‌كانی ئه‌و دامه‌زاروه‌یه و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران له لیستی گه‌مارۆكان بهاوێ و گه‌مارۆی ئابوورییان بخاته‌سه‌ر.
مه‌جلیسی سه‌نای ئا‌مریكا به كۆی ده‌نگی سه‌دی ٩٨ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ئیمزا كرا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئامریكاوه گه‌مارۆكان دهیانگرێتەوه، بریتنین له محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی، ڕۆسته‌م قاسمی، محه‌ممه‌د حێجازی، په‌رویز فه‌تاح، موڕته‌زا ڕه‌زایی، عه‌بدوڵا عێراقی، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، محه‌ممه‌دڕه‌زا نه‌قدی، حوسێن تائیب، حوسێن سه‌لیمی و ئه‌حمه‌د فرووزه‌نده و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك شیركه‌تی وه‌ك قه‌رارگای سازه‌نده‌گیی قائیم، دامه‌زراوه‌ی موهه‌ندسینی ڕاوێژكاری ئیمه‌ن سازان، شیركه‌تی حه‌را، دامه‌زراوه‌ی موههندسیی فاتر، هێزه‌كانی موقاومت به‌سیج، زانكۆی علوومی پزیشكیی بهقیهئهڵا، بنیادی تهعاوی سپا، قه‌رارگای سازه‌نده‌گیی كه‌ربه‌لا، هێزی ههوافهزایی سپا، زانكۆی ئیمام حوسێن، بانك مێهر، دامه‌زراوه‌ی ڕههاب، دامه‌زراوه‌ی سه‌رمایه‌گوزاریی مێهری ئێرانییه‌كان، شیركه‌تی پیشه‌سازیی ده‌ریایی ئێران، دامه‌زراوه‌ی ڕێگه‌ی ساحێل، شیركه‌تی تاران گوسته‌رێش، شیركه‌تی موهه‌ندیسیی نه‌وت و گازی سپانیر، شیركه‌تی فه‌ناوه‌ریی ئاوه قووڵه‌كان و ڕێكخراوی خودكه‌فایی هه‌وافه‌زای سپای له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشتووه.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی سپای پاسداران محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران پاس په‌سندكرانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه گوتی، مووشه‌كه‌كانی ئێمه له 2 هه‌زار كیلۆمیتر زیاتر بڕ ناكه‌ن.