مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا گه‌مارۆی نوێی دژی ڕێژیمی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ربه وڵاته په‌سند كرد.
ڕۆژی ڕابردوو مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا گه‌مارۆی نوێی دژی ڕێژیمی ئێران و میلیشیاكانی حیزبوڵای لوبنان، حه‌شدی شه‌عبی، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و كۆمه‌ڵێك گرووپی دیكه‌ی له ناوچه‌دا په‌سه‌ند كرد كه به پێی ئه‌و په‌سندكراوه ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی داراییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه توندئاژۆیانه وشك بكرێ و ده‌ستیان له ناوچه‌دا كورت بكرێته‌وه و داوای له یه‌كیه‌تیی ئورووپا كراوه كه ئه‌و ڕێكخراوانه له لیستی تیرۆریستی بهاوێژێ.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له درێژه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له وڵاتانی ناوچه له ڕێگه‌ی گرووپه توندئاژۆكانی حیزبوڵا، حوسییه‌كان، حه‌شدی شه‌عبی و كۆمه‌ڵێك گرووپی دیكه خه‌ریكی كوشتنی خه‌ڵكی بێتاوانی عێراق، سووریه، یه‌مه‌ن و غزهن به تایبه‌ت حیزبوڵای لوبنان خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی له شه‌ڕه‌كاندا وه‌ك قه‌ڵغان به‌كار هێناوه.
له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا هاتووه كه كه‌س و لایه‌نێك یارمه‌تی ئه‌و ڕێكخراوانه بگه‌یه‌نێ گه‌مارۆكان ده‌یانگرێته‌وه و له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكان ده‌هاویژرێن و له‌لایه‌ن ئامریكاوه سزا ده‌درێن.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌حمه‌د عه‌یاش، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی ناسراو بهیوتی ده‌ڵێ، ئه‌و گه‌مارۆیانه ده‌سپێكی هه‌ڵوێسته‌كانی ئامریكایه و ده‌بێ چاوه‌ڕوانی گه‌مارۆی نوێتری ئه‌و وڵاته دژی كۆماری ئیسلامسیی ئێران بین و ته‌نیا به‌رنامه‌ی ناوكیی ئه‌و وڵاته بۆ ئا‌مریكا كێشه نیه به‌ڵكوو ئا‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌دا بێده‌نگ بكا.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا جگه له په‌سندكرانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی دیكه‌ی دژی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامیی ئێران په‌سند كرد.
له لایه‌كی دیكهشجۆن بۆڵتۆن باڵوێزی پێشووی ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ، كۆنگره‌ی ئا‌مریكا به په‌سندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه نوێیه دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاته متمانه‌ی به ڕێژیمی ئێران نیه.