وەزیری دەرەوەی ئامریكا رایگەیاند كە وڵاتەكەی یارمەتی بزوتنەوە نوێخوازەكانی نێوخۆی ئێران دەدا بۆ ئەوەی سیستەمی كۆماری ئیسلامی ئێران بروخێنن.
رێكس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئامریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتی تیرۆریستانی ناوچە دەدا و ھاوكات ھۆكاری درێژەكێشانی شەڕە نێوخۆییەكانی سووریە، عێراق و یەمەنە و ئێران بەگشتی و سپای پاسداران بەتایبەت سزا دەدەن.
هەروەها تیلێرسۆن دەڵێ، ئامریكا یارمەتی خەڵكی ئێران دەكا كە چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن و پشتی ئەو گروپە نوێخوازانەش دەگرێ كە بیانھەوێ كۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوخۆ بروخێنن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە گەڵاڵەی بە تیرۆریست زانینی سپای پاسداران ئێستا لە کۆنگرەی ئامریکا خەریکە تاوتوێ دەکرێ.