١٣ سه‌ناتۆری كۆماریخوازی ئامریكایی له نامه‌یه‌كدا بۆ نیكی هێلی، باڵوێزی ئا‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوایان كردوه كه پشكنینیهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران چڕتر بكرێته‌وه و دامه‌زراوه نهێنیی و نیزامییه‌كانی ئه‌و وڵاته به وردی بپشكێندرێن.
دیوید پێردۆ، سه‌ناتۆری كۆماریخواز له جۆرجیای ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن ١٣ سه‌ناتۆر و به تایبه‌ت تێد كرۆز، ماركۆ روبیۆ، دیوید پێردۆ، مایك لی جۆن بازمێن، جۆنی ئایزاكسۆن و جۆن باراسا ئیمزا كراوه.
ئه‌و سهناتۆرانه وێڕای نیگه‌رانیی له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له و نامه‌یه‌دا ده‌نووسن، به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه، پشكێنه‌ران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ركات له ناكاو له هه‌ر شوێنێك گومانیان هه‌بوو ده‌توانن بیپشكنن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه و ئێران ئه‌و ئیزنه‌ی نه‌داوه.
ئیمزاكه‌رانی ئه‌و نامه‌یه داوا له باڵوێز ئا‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران پێداگربێ.
ئه‌و نامه‌یه له حاڵێكدا بڵاوكرایه‌وه كه یوكیا ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی له وڵاتی ئێرانه.
ئه‌و سهناتۆرانه پێداگریی ده‌كه‌نه‌وه كه به‌بێ پشكنینی دامه‌زراوه نیزامییه‌كانی ئێران، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ناتوانێ هه‌موو زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران به‌ده‌ست بێنێ و كۆیان بكاته‌وه.
ئامانۆ له حاڵێكدا بۆ ئێران سه‌فه‌ری كردووه كه دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا دوو حه‌وتوو له‌وه‌پێش ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پێبه‌ندی هه‌موو ماده‌كانی ڕێكه‌وتنی ناوكی نه‌بووه و به شێوه‌یه‌ك پێشێلی كردوون و ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی كردوه كه ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ی ئا‌مریكا یا هاوپه‌یمانانی وڵاته‌كه‌ی دژی ئێران هه‌ڵوێست نه‌گرن، ئه‌وه واشنگتۆن له‌و ڕێكه‌وتنه ده‌كشێته‌وه.