عومه‌ر باڵکی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ڵێ ره‌فتاری پ ک ک و چه‌ک ڕاکێشانی له پێشمه‌رگه‌کانی حدکا دوور له چاوه‌روانیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بووه‌و حیزبی دێموکڕات پێی وایه ئێستا کاتی ئه‌وه نییه‌و تازه کاتی ئه‌وه‌ش نه‌ماوه هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان بیانه‌وێ به گرژی‌و شه‌ڕو توند‌و تیژی ناکۆکییه‌کانی خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی ده‌ڵێ له لێدوانێکدا بۆ ڕووداو گوتی: هیچ هێزێکی کوردی ئه‌و مافه‌ی نییه له سنووره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێشگیری به جموجۆڵو هاتوچۆی هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگرێ، بۆیه باری زۆری به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و گرژی‌و لێکدانه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی پ ک ک . چونکی جموجۆڵ له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای هێزو حیزبه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
عومه‌ر باڵکی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌و لێدوانه‌دا ده‌ڵێ کورد له دۆخی ئێستادا پێویستیی به یه‌کڕیزییه، نه‌ک دووبهرهکیو ناته‌بایی که ده‌رفه‌تی که‌لکی خراپ وه‌رگرتن به نه‌یارانی کورد به تایبه‌ت کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌دا بێنه نێو کێشه‌که‌و ئه‌و گرژییانه به زیانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد بشکێننه‌وه.
شایانی باسه ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا وێڕای مه‌حکومکردنی هیرشی گریلاکانی پ ک ک بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی حدکا نیگه‌رانیی خۆی له هێزکۆکردنەوەو جموجۆڵی هاوکاتی هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و پیلانگێڕییان لە دژی هیزە سیاسییەکانی ئەو بەشەو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌ربڕیبوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌و به‌یاننه‌مه‌یه‌دا ده‌ڵێ هیوا دەخوازین بە هەوڵی هەموو لایەک هەر چی زووتر بارودۆخەکە ئاسایی بکرێتەوەو بە لێک تێگەیشتنو هاوکاری، ڕێگاچارە بۆ گرفتەکانی لەمەودوا بدۆزرێتەوە. هیوادارین سەرکردایەتیی پ ک ک ش هاوکارو یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە دووپات نەبنەوەو بزووتنەوەی کورد لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، لە سۆنگەی ئەم جۆرە ڕووداوانە زیانی زیاتر نەبینێ.