مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکی بۆ سەپاندنی گەماڕۆی نوێ دژی لقوپۆپەکانی سپای پاسدارانی ئێران پەسند کرد.
دوای پەسندکردنی لە مەجلیسی نوێنەران، ئەو گەڵاڵەیە دەنێردرێتە ئەنجومەنی پیران و بە پەسەندکردنیشی لەوێ، دەبێتە یاسا و لەسەر سپای پاسداران و رێژێمی ئێراندا جێبەجێ دەکرێ.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ وابڕیارە ئەمڕۆش مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا دەنگ لەسەر گەڵاڵەیەک بدەن کە بەرنامەی پەرەپێدانی مووشەکە قاڕەبڕەکانی سپای پاسدارانی ئێران بەرتەسک بکاتەوە و گەماڕۆی نوێ بسەپێندرێ.
رۆژی ڕابردوو مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا سێ سزای بەسەر میلیشیایەکانی حیزبوڵڵا لوبنان دا سەپاند، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانیی ماڵی، نیزامی و سیاسیی دەکرێ.
گەماڕۆ سەپـێندراوەکان بەسەر حیزبوڵڵای لوبنان هەموو ئەو سەرچاوە داراییەکانی ئەو میلیشیایە دەکاتە ئامانج و بەکارهێنانی هاووڵاتییانی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی لەلایەن ئەو میلیشیایە مەحکوم دەکا، داوای لە یەکیەتیی ئورووپا، حیزبوڵڵای لوبنان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بە جیهان بناسێنێ.