یۆنیسكۆ ڕایگه‌یاند كه ٢٦٤ میلیۆن منداڵ له ئاستی جیهاندا ده‌ستیان به خوێندن و قوتابخانه ڕاناگا. ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ حه‌شیمه‌تی سێ وڵاتی گه‌وه‌ریی وه‌ك ڕووسیه، ئاڵمان و له‌هێستان.
به‌پێی ڕاپۆرتی یۆنیسكۆ، ٦١ میلیۆن منداڵی ٦ بۆ ١٠ ساڵ، ٦٠ میلیۆن منداڵی ١٢ بۆ ١٦ ساڵ و ١٤٢ میلیۆن منداڵی ١٥ بۆ ١٧ ساڵ له ئاستی جیهاندا به شێوه‌ی جۆراوجۆر له خوێندن بێبه‌ش كراون.
ڕێكخراوی زانستی، فه‌رهه‌نگی و تهربیهتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتی خۆیدا ده‌نووسێ، به هۆكاره‌كانی نه‌بوونی قوتابخانه، ناچاركردن به نه‌خوێندنی و شه‌ڕ و هه‌روه‌ها نه‌بوونی سیستمی فێركردن له ئاستنی جیهاندا منداڵان له خوێندن بێبه‌ش كراون.
ئه‌و ئاماره له‌سه‌ر ١٢٨ وڵاتی جیهان ئاماده كراوه كه له ساڵه‌كانی ٢٠١٠ههتا ٢٠١٥ بووه و ئه‌وه ده‌رده‌خا كه سه‌دی ١٧ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن قوناخی سه‌ره‌تایی ته‌واو ناكه‌ن و له خوێندن بێبه‌ری ده‌كرێن. به‌و پێیه سه‌دی ٥٥ منداڵان له قۆناخی دواناوه‌ندی به هۆكاری جیاواز خوێندن به‌جێ دێڵن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ته‌نیا له سه‌دی ٦٦ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوڕ و كچ به شێوه‌ی یه‌كسان له قۆناخی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنن و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له قۆناخی دواناوه‌ندی یه‌ك له چواری ئه‌و وڵاتانه‌یه.
له كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماری به‌جێماوان له خوێندن زۆر به‌رزه. له ڕاپۆرتی ساڵی ١٣٩٠ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی، زیاتر له ٣ میلیرن و ٥٠٠ منداڵی له ئاستی ته‌مه‌نیی ٦ بۆ ١٧ ساڵ له خوێندن بێبه‌ری بوون كه ئه‌و ڕێژه‌یه قوتابخانه‌یان نه‌بینیوه یان به‌هۆكاری جۆراوجۆر له خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، زیاتر له سه‌دی ٦٠ی حه‌شیمه‌تی سه‌رووی ٦ ساڵی ئێران، خوێندنی ناوه‌ندییان هه‌یه و ٩ میلیۆن و ٨٠٠ هه‌زار له ئاستی ئێران‌دا نه‌خوێنده‌وارن.
هه‌ژاریی بنه‌ماڵه، نه‌بوون و دابیننهكرادنی خه‌رجیی خوێندان، به‌شدارییكردنی منداڵان له ئابووریی بنه‌ماڵه و منداڵانی كار، گیروگرفتی فه‌رهه‌نگی، كۆچه‌كانی وه‌رزی، نه‌بوونی ناسنامه و سجیل له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی منداڵان له خوێندن به تایبه‌ت كچان.
به‌پێی به‌رنامه‌ی پێنجه‌می گه‌شه قهراربووی تا ساڵی ١٣٩٣ هه‌تا ته‌مه‌نی ٥٠ساڵی نه‌خوێنده‌وای بنبڕ بكرێ به‌ڵام ئێستا ده‌بینی كه هه‌موو ساڵی سه‌دی ٢٥ی منداڵانی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له خوێندن به‌جێ ده‌مێنن.