مایک پێنس: ٣٤ ساڵ لەوەپێش لە هێرشێکدا بۆسەر مەقەڕی چەکدارەکانی دریایی ئامریکا لەلایەن حیزبوڵا کە ٢٤٦ سەربازی ئامریکایی کوژرا، کاربەدەستانی رێژیمی ئێران ڕۆڵێکی بەر چاویان لەو کردەوە تیرۆریستیەدا هەبووە.
نابراو باسی لەوە کرد کە دانانەوەی بۆمب لە مەقەڕی نیزامی بەیروت دەسپێکی شەڕێک بوو، کە لەو کاتەوە “شەڕی نێونەتەوەیی دژبە تیرۆریستە”، دەمان کرد.
ئەو قسانە لە کاتێکدا بڵاودەبێتەوە کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئامریکا ڕۆڵێکی بەرچاوی لەسەر فشارهێنان بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگێڕێ.
هەروەها پێنس ئاماژەی بەوەدا سەرکۆماری ئامریکا دەست لەسەر دەست دانانێ کە مەلاکانی تاران پیلانی ئەو جۆرە هێرشانە دابڕێژێ.
هێرشی ساڵی ١٩٨٣ زایینی بۆسەر بنکەی سەربازانی ئامریکایی لە لایەن گرووپی توندئاژۆی شیعەی حیزبوڵای لوبنان بەڕیوەچوو کە ڕێژیمی ئێران بەردەوام پاڵپشتی دەکا.
ناوبراو لە درێژەدا گوتی، ترامپ هەڕەشەی لە ڕێژیمی ئێران کردووە کە چیدیکە دەست لە کاروباری وڵاتانی ناوچە وەرنەدا و هەروەها ئاڵۆزکردنی ناوچە و پشتیوانی لە تیرۆریست لە کۆماری ئیسلامیی ئێران قەبووڵ ناکا.
جێگری سەرکۆماری ئامریکا دووپاتی کردەوە رێژیمی ئێران هەر ئێستاش بە ناردنی پارە، چەکوچۆڵ بۆ تیرۆریستان بەردەوامە و ئەو کارەش بە مەبەستی شێواندنی نەزمی جیهان و ناوچە دەکا.
رێژیمی ئێران حیزبوڵای وەک هێزی خۆڕاگریی خەڵکی دەزانێ، سەرەڕای فشارەکانی ئامریکا بۆسەر ڕێژیمی ئێران هەر لە پشتیوانی خۆی بۆ حیزبوڵا بەردەوامە.