بێرد شێرمەن، نوێنەری دێموکراتەکان لە کۆنگرەی ئامریکا گوتی، گەمارۆی نوێ دژی ئێران وا لەو وڵاتە دەکات تاران بە چۆکدا بێ و وای بەسەر دێ کە بۆ لابردنی گەمارۆکانی وڵاتەکەی لە ئامریکا بپاڕێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئینتێرنێتیی “واشنگتۆن ئاگزمیر” شێرمەن لە درێژەدا دەڵێ: “ئەگەر ئێمە بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێراندا وەک پێویست بچینە پێش، لە ماوەیە نزیکدا کاربەدەستانی ئەو وڵاتە دەکەونە پاڕانەوە کە لەبارەی هەموو پرسەکان و بەتایبەت لابردنی گەمارۆکان و پێداچوونەوە بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی پێکەوە گفتوگۆ بکەین”.
ئەو قانوونناسە باڵایەی کۆنگرەی ئامریکا گوتی: “ئێمە پێویستمان بە لووتکەی گەمارۆکەی بۆسەر ئێران، هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش نابێ پشت لە ڕێکەوتنی ناوکی بکەین، ئێمە دەتوانین گەمارۆکانی سەر ئێران بگەیەنینە لووتکە و بەبێ ئەوەش ئاماژەیەک بە ڕێکەوتنی ناوکیش بکەین و دوای ئەوەش دەتوانین پشتیوانیی وڵاتانی ئورووپا بەدەست بێنین”.