کاناڵی فاکس نیوز رۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەر لە ڕاپۆرتێکدا بە وردی باسی لە دەستیوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کردو، رۆلی ئێرانی لە تێکدانی عێراق و باشووری کوردستان بە دزێو و ناڕەوا زانی.
باڵوێزی رێژیمی ئێران لە ڕێکخراوی وڵاتە یەکگرتووەکان تاوانبار کردنی ئێرانی لە تێکدانی باشووری کوردستان ڕەت کردەوە و، لەو بارەوە وتی: سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ناوچەکەی کردووتە بۆرکان و لە شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا تاوانبارن.
هەواڵنێری ئاسایشی نیشتمانی فاکس نیوز لە پنتاگون ڕایگەیاند:
ئێستاکە لە سەتا ٣ی خاکی عێراق بە دەستی داعشە ، ئەرتەشی ئەمریکا دەبێ بزانێ چٶناوچۆن رووبەرووی ئێران ببێتەوە کە عێراق نەکاتە وڵاتێک بە وەکاڵەت و هاوشێوە باشووری لوبنانی لێ بکا.
نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە شوڕای ئەمنیەت لەو پێوەندییەدا وتی: لانیکەم سەرجەم هەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی و ئەهوەنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگڕێتەوە بۆ ڕەفتاری نایاسایی و نەشیاوی کۆماری ئیسلامی ئێران.
جێفری جمیز باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق لەو باوەڕەدایە: مادام ئێران دەڵی ئێمە عێراق و سووریە بە جێ بهێلێین، دەیهەوێ ئەو دوو وڵاتە وەکوو لوبنان بە میلیشیاکانی خۆی داگیر بکا.
فاکس نیوز بە بڵاوکردنەوەی هەڵوێستی چەندین کەس لە کاربەدەستانی باڵای ئەمریکای ئاماژەی بە هەبوونی لق و پۆپەکانی سپای پاسداران کردووە و میلیشیاکانی حەشدی بە دامەزراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناو برد.
لەوبارەوە بە بڵاوکردنەوەی بوونی ئەبوو مێهدی موهەندیس لە بەکرێگیراوانی سپای قودس لە شاری کەرکووک نووسیویەتی: فیلم و وێنە هەیە کە بەشێک لە فەرماندەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی پێوەندی توندو تۆلیان لە گەڵ ئێران هەیەوە ، ئەم تێروریستە ئەبوو مێهدی لە ساڵی ٢٠٠٩ وە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا دایە.
کاناڵی فاکس نیوز باس لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی باسی لە قاسم سوڵیمانی کرد کە فەرماندەی هێزەکانی سپای پاسدارانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە داگیرکردنی شاری کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستان رۆڵی بەرچاوی هەبووە.