ڕێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا دەڵێ، ئەو میلیشیا و ڕاوێژکارە ئێرانیانە و هەموو میلیشیا بیانییەکانی دیکە، کاتی ئەوە هاتووە عێراق بەجێ بێڵن.
ڕێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای عەرەبستان و سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عیبادیدا گوتی، ئامریکا نیگەرانی ئەوەیە کە ئێران بە بیانووی شەڕی دژ بە داعش ئەو هەلە بقۆزێتەوە لە وڵاتانی عێراق و سووریە لە ناوچەدا دەسەڵاتی فراوانتر بکا.
هەر لەو پێوەندییەدا رێكس تێلێرسۆن، وهزیری دهرهوهی ئامریكا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا له دۆحهی پێتهختی قهتهر بۆ چارهسهركردنی كێشهكانی ههولێر و بهغدا داوای گفتوگۆی دوو لایەنەی كرد و گوتی، دەبێ کێشەکان بە خێرایی کۆتایی پێ بێ.
لەگەڵ نزیک بوونەوەی کۆتایی شەڕی دژی داعش دەبێ ئەو هۆزانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێ لە عێراقدا بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. دەبێ چەکدارە بیانییەکانی نێو عێراق بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و ڕێگە بدەن دەسەڵات بگەڕێتەوە بۆ گەلانی عێراق.”
ڕێکس تیلێرسۆن ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، دوای كۆبوونهوهیەکی هاوبەش لهگهڵ عادل جوبێر، وەزیری دەرەوەی سعودیە له بارهی دامهزراندنی ئهنجومهنێكی تایبهت به ههماهەنگی نێوان سعوودیه و عێراق ڕای گهیاند: بۆ سهقامگیری ناوچهكه پهیوهندی نێوان ئهو دوو وڵاته دهبێ بهردهوام بێ.
محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی قسەکانی تیلێرسۆن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تویتێری خۆی رایگەیاندووە، ئەو چەکدارە عێراقییانەی وڵاتەکەیان لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاراست، ”بچنە کام وڵات؟“.
محەمەد جەوادزەریف ئەو داواکارییەی ئامریکا بە ”شەرمەزاری“ ناو برد و رایگەیاند، ئامریکا سیاسەتی خۆی لەسەر ”پێترۆدۆلار“ دادەڕێژێ و لەگەڵ عەرەبستان لە هەوڵی فشارهێنان بۆسەر دەوڵەتی عێراقن.
شایانی باسە لە ساڵی ٢٠١٤ دەیان هەزاران عێراقی دوای ئەوەی کە ڕێکخراوی داعش کۆنتڕۆڵی سێیەکی خاکی عێراقی کرد چەکیان هەڵگرت و بە سەرپەرستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێزی حەشدی شەعبیان دامەزراند.